ھەڵوێستی سیاسى و ڕەنگدانەوەی لە پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پانێڵێکى فێرخوازاندا
بۆ دەرخستنى تواناى فێرخوازان سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان ودبلۆماسی لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی زانستى بۆ فێرخوازان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتی (٩/١١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەشید میکاێیل محمد فێرخوازانى قۆناغى چوارەمی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دبلۆماسی لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکرد لە بارەى (ھەڵوێستی سیاسى و ڕەنگدانەوەی لەپەیوەندیەکانی دەرەوە).
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە بەئامادەبوونى فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بەڕێوەچوو، فێرخوازان سەرکەوتووانە توانیان گوزارشت لە بابەتەکە بکەن ،و توانا زانستى و لێهاتوویەکانیان بخەنەڕوو، بەتایبەت لە شیکردنەوەى هەڵوێستى سیاسى و کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى دەرەوە، بۆ ئەوەش نموونەیان لەسەر چەندین هەڵوێستى سیاسى لە وڵاتە جیاکان هێنایەوە، هەربۆیە تێبینى و سەرەنجى فێرخوازان لەسەر بابەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى مامۆستایان.