
یادكردنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی دپلۆماسییه‌كان
به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، قوتابیانی قۆناخی یه‌كه‌می به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان چه‌ند سیمینارێكی زانستی‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌م رۆژه پێشكه‌ش كرد.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له 11 دێسێمبه‌ر، چه‌ند قوتابییه‌كی قۆناخی یه‌كه‌می به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان رۆژی چوارشه‌ممه، به‌رواری 11/12/2019، به‌سه‌رپه‌رشتی (د.هاوژین عمر محمد) بڕیارده‌ری به‌ش، سی سیمیناری زانستی‌یان پێشكه‌ش به قوتابیان كرد. سیمیناره‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له قوتابیان (مسعود جه‌لال) و(عمر محمد پیتۆ) ئاماده‌كرابوو، تیشكیان خستبووه سه‌ر مێژوو و گرنگی دیاریكردنی ئه‌م رۆژه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و شێوازه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی، و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ك ئه‌وه‌ی له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه.