یارییەكی دۆستانە لە نێوان قۆناغە جیاكانی بەشی پەروەردەی گشتی بەڕێوەچوو
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانكۆی جیهان-هەولێر لە پێناو بەسەربردنی كاتێكی بەسوود، یاریەکی تۆپی پێی لە نێوان فێرخوازانی قۆناغی یەکەم و دووەم ڕێكخست.
لەو یاریەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (٢٢\٢\٢٠٢١) لە یاریگەی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو. بەر لە دەستپێكردنی یاریەكەدا فێرخوازانی هەردوو قۆناغەكە بەسەر دوو تیپ دابەشكران و، گروپەكانیش ناونران (تیپی A و تیپی B)
یاریەکە بە بردنەوەی تیپی (A) بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە تیپی (B) كۆتایهات.