
کۆبوونەوەی ئۆنلاینی قوتابیانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر
بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان- هه ولير، لە ڕۆژی شەممە ٢٥ نیسانی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی بۆ قۆتابیان ڕێکخست. ئەم کۆبوونەوەبە بەشداری قوتابیان و بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتری پرۆسەی E-learningبۆ قوتابیان و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیان ئەنجام درا.
لە یەکەم بەشی ئەم کۆبوونەوە،هەر دوو بەشی سەرەکی پرۆسەی E-learning، واتا بەکارهێنانی Moodle و ئەنجام دانی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وانەکان بۆ قۆتابیان شەرح کرا. پاشان پرسیارەکانی قوتابیان لەسەر پرۆسەکە و چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکان لە لایەن مامۆستایان وەڵام درایەوە.