
كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌شى وه‌رزش له‌گه‌ڵ ستاف و قوتابیان
دوا به‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى مامۆستایان و سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌كان له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر دكتور ئه‌مجه‌د صابر ده‌لۆ سه‌رۆكى زانكۆى جیهان , به‌شه‌كه‌مان به‌شى وه‌رزش له به‌روارى 12/4/2020 هه‌لسا به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ قوتابیان ومامۆستایانى به‌ش به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى رێنمایهكانى زانكۆ ده‌رباره‌ى خۆیندنى ئه‌لكترۆنى پێشكه‌شكردنى وانه‌كان به اۆنلاین و چاوپێگهوتن لهرێگاى ئهپڵیگهیشنى فیدیوى ئه‌نجامدرا و تیادا قسه له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت كرا ,له‌وانه چۆنیه‌تى خۆ ئاماده‌كردن بۆ وانه وتنه‌وه و ئاراسته‌كردنى قوتابیان وهاندانیان بۆ به‌كارهێنانى ئمیڵى زانكۆ و سیسته‌مى مۆدڵ و ئاراسته‌كردنى مامۆستایان بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ وانه وتنه‌وه و هوشیاركردنه‌وه‌ى قوتابیان بۆ خۆ پاراستن له فایرۆسى كۆرۆنا .