
کۆبوونەوەی ئۆنلاینی بەشی زانستی کۆمپیوتەر
بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان-هه ولير، لە ڕۆژی یەکشەمە ١٩ نیسانی ٢٠٢٠، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجام دا.
لەم کۆبوونەوە کە بە بەشداری مامۆستایانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، کۆمەڵیک بابەتی گرنگ دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی E-learningباس کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر چەند خاڵیکی گرنگ کرد، وەکوو دانانی خشتەی ئۆنلاینی وانەکان، بەکارهێنانی بەرنامەی Moodle، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئۆنڵاین لەگەڵ قوتابیان و هەروەها چۆنیەتی پێشکەشکردنی سیمیناری ئۆنلاین.