
كۆبوونه‌وه‌ى ئاساى به‌شى وه‌رزش له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاین
به‌شی وه‌رزش زانكۆى جیهان-هه‌ولێر رێكه‌وتى16/4/2020 به سه‌رۆكایه‌تی د. اكرم عبدالواحد محمدامین سه‌رۆكی به‌ش به ئاماده‌بوونی ستافی به‌ش له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (Hangouts Meet) له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن كه‌وا زانكۆ په‌یڕه‌ویان ده‌كات كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجامدا..
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی جێبه‌جێ كردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ بوو كه ڕێكه‌وتی 4/4/2020 ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی ئاماده‌یی به‌شه‌كه كران بۆ ده‌ست كردن به پڕۆسه‌ی خوێندن به ئۆنلاین. له ئه‌نجامدا گشت ئه‌ندامان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ده‌ست كردن به پڕۆسه‌كه بۆ زامن كردنی مافه‌كانی قوتابیانی خۆشه‌ویست و زامن كردنی ئه‌مساڵی خوێندنی 2019-2020.