ئاگادارییەکی گرنگ بۆ فێرخوازان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
زانکۆی جیهان – هەولێر ئاگاداری ئەو فێرخوازان دەکات، کە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم- خولی دووەم ، لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 8/7/2025 دەست پێ دەکات.
بۆیە داوا لە فێرخوازان دەکەین خۆیان ئامادە بکەن و بەپێی خشتەکان تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، هەروەک پێویستە فێرخوازان پابەندی تەواوی ڕێنماییەکان بن و، کاتی تاقیکردنەوەکانیش دواتریش لەلایەن بەشە زانستییەکان ڕادەگەێنرێ.