ئامانجى روون و به‌ڕێوه‌بردنى كاریگه‌رانه زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له پێشه‌نگ داده‌نێت
ئامانجى روون و به‌ڕێوه‌بردنى كاریگه‌رانه زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له پێشه‌نگ داده‌نێت
فراوانیى ئاسۆى بیركردنه‌وه و ئامانجى روون له‌لاى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر و دڵسۆزى و شه‌ونخوونى ده‌سته‌ى فێركارى و ماندوونه‌ناسى كارمه‌ندان و مكوڕى قوتابیان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانى نمره‌ى به‌رز (زانكۆى جیهان – هه‌ولیر) ى به‌ره‌و لوتكه بردوه و له ریزى زانكۆ پێشه‌نگه‌كانى كوردستان ده‌بینرێت .به پێى دواهه‌مین ریزبه‌ندى زانكۆ حكومى و ئه‌هلیه‌كانى كوردستان بۆ ساڵانى خوێندنى (2017 – 2018) كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى راگه‌یه‌نرا ، زانكۆى جیهان – هه‌ولێر به یه‌كێك له پێنج زانكۆ ئه‌هلیه پێشه‌نگه‌كانى كوردستان دیاریكرا دواى تێپه‌ڕبوونى ئه‌م زانكۆیانه به چه‌ندین پێوه‌ره‌وه كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌بوو :
1- زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى
2- زانكۆى جیهان – هه‌ولێر
3- زانكۆى ئیشق
4- زانكۆى ئه‌مریكى – سلێمانى
5- زانكۆى كۆمار
هه‌روه‌ها له‌م بوارانه‌ش زانكۆى جیهان – هه‌ولێر له پێشه‌نگى زانكۆكاندا بوو :
– توێژینه‌وه‌ى زانستى
– دڵنیایى جۆریى
– چالاكى كه‌لتوورى و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه
– كتێبخانه
– ده‌ستكه‌وتنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ
– فیدباكى قوتابیان