بەشی پەروەردەی گشتی بەدواداچوون بۆ ئاستى لێهاتویی دەرچووانی لە بواری پەروەردەدا دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی ناحکومیی ڕەوعا ئەنجامدا.
لە میانی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەرەتا لەگەڵ نوورا ڕەشید مەجید بەڕێوەبەری قوتابخانە کۆبوونەوە، لە وتەیەکدا ستایشى ئاستى ئەکادیمى و پەروەردەیی بەدور حەمید دەرچووی بەشى پەرورەردەى گشتى کرد، ڕاشگەیاند: بەدور حەمید خاوەن ستانداردێکى پیشەیی بەرز و نایابی پەروەردەییە، بۆ ئەوەش ستایشى زانکۆی جیهان – هەولێرى کرد بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنى کادیرى لێهاتوو بۆ بوارى پەروەردە، بۆ ئەوەش سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی ڕوونی کردەوە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنى مامۆستاى لێهاتوو بۆ ناوەندەکانى خوێندن، هەربۆیە پرۆگرامەکانیشمان بەجۆرێک داڕشتووە ڕەنگدانەوەى پێداویستیەکانى بازاڕى کار بێ.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان بەناوى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکەیان کرد بۆ هاوکاری و پێشوازیی گەرمیان، و شانازیی خۆیان بە دەرچووی بەشەکە دەربڕی، کە لە بواری پەروەردەدا، بەها و پەیامی زانکۆی جیهان – هەولێری بەرجەستە کردووە.






