بەشی پەروەردەی گشتی وۆرکشۆپێکی بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەناونیشانی (گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و کاریگەرییەکانی لەسەر رەوشتی تاک و رۆشنبیری) وۆرکشۆپێکی بۆ فێرخوازەکانى رێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (24/11/2021) لە هۆڵی کۆنفرانس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ميسون الحيدري یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و دکتۆر (احمد عبد عون) سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی و ژمارەیەک لە مامۆستایان وۆرکشۆپە بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لەبارەى گەشەکردنی ئاستی رۆشنبیری تاک لە کۆمەلگەی کرا، هەروەک رادەی کاریگەری گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و چۆنیەتی گۆرینی هەندێک لە ڕەفتاری تاک لە خراپەوە بۆ باش وە بە پێچەوانەوە لەلایەن فێرخوازانەوە تاوتوێکرا.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا هەریەک لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ميسون الحيدري یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و دکتۆر (احمد عبد عون) سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەشی بەشداربووان کرد و، هیواشیان خواست فێرخوازان بەردەوامی بدەن بەو جۆرە وۆرکشۆپانە چونکە بۆ ئێستا و داهاتوویان گرنگى زۆرى هەیە.