بەشی پەروەردەی گشتی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان پیرۆز دەکات
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایانی جیهان، رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٥/١٠/٢٠٢١) بەشی پەروەردی گشتی لە زانکۆى جیهان هەولێر بەچەند چالاکیەکى جیا ئەو ڕۆژەى پێرۆز کرد.
لە دەستپێکى چالاکیەکەیاندا، وەفدێکی بەشى پەروەردەى گشتى بەسەرۆکایەتی (دکتۆر احمد عبد عون ) سەرۆکى بەش و، مامۆستای یاریدەدەر (دەشنێ عبد الله سعید ) و، کۆمەڵەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە سەردانی (پڕۆفیسۆر دکتۆر امجد صابر دەلۆ)یان کرد و، بەپێشکەشکردنی چەپکێک گوڵ و پیرۆزبایی کردنی ئەم بۆنەیە، ئەو یادە جیهانیەیان لە سەرۆکى زانکۆ پیرۆز کرد، هەروەک سوپاسى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیان کرد لەبەرامبەر پاڵپشتى و پشتیوانیەکانیان لە بەشى پەروەردەى گشتى.
لە بەرامبەردا، پڕۆفیسۆر دکتۆر امجد صابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی وەفدەکەى کرد و، هیوای سەرکەوتنی بۆ تەواوی فێرخوازان خواست، کە لە داهاتوودا سەرکەوتوو بن و بتوانن ڕۆڵی سەرکردایەتیان هەبێت لە کۆمەلگەدا، چونکە مامۆستاى ئایندەن و، بەرپرس دەبن لە پەروەردە و فێرکردنی نەوەی داهاتوو .
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، بەشى پەروەردەى گشتى چەند مامۆستایەکیان لە بەشە ئەکادیمی جیاوازەکانى زانکۆى جیهان-هەولێریان بەسەرکردەوە، لەگەڵ پێشکەشکردنی گوڵ ئەو ڕۆژەیان لەو مامۆستایانە پیرۆز کرد.