بەشی چارەسەری سروشتی بەچالاکیەک ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتی بەرز ڕادەگرێ
لە زنجیرەی کاروچالاکیەکانی سەرۆکایەتى بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان- هەولێر، بۆ ڕۆژى جیهانى چارەسەرى سروشتى چالاکیەکى ئەنجامدا.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، فێرخوازانى قۆناخی دووەمی بەشی چارەسەری سروشتی بە هەڵواسینى چەند پۆستەرێک لە بەشەکانى زانکۆى جیهانى هەولێر هۆشیاری تەندروستیان بڵاوکردەوە.
لە میانەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان بەشە جیاوازەکانی زانکۆیان بەسەرکردەوە لەگەڵ مامۆستایان و فێرخوازان گفتوگۆیان کرد و، چەندین زانیاری وەرزشی تایبەت بە شێوازی دانیشتن و بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەریان پێشکەش بە مامۆستایان و فێرخوازان کرد.
یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە جیهانیانە دەرفەتێکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی بەتایبەت لە بوارى چارەسەرى سروشتى و چۆنیەتى مامەڵەکردنى ڕۆژانەى مرۆڤ لەسر جۆرى دانیشتن و ڕاوەستان.