بەشی کارگێری کار وۆرک شۆپێکی لەبارەى زیرەکى دەستکرد بەرێوەبرد
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتى (17/11/2025)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی بنەماکانی زیرەکی دەستکرد (AI) و بەکارهێنانی ستراتیژی لە بازرگانی و بازارکردندا لە هۆڵی ئەکادیمی زانکۆی جیهان- هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەرێوەبرد بۆ مامۆستایان و فێرخوازان.
لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار، دواى بەخێرهێنانى میوانان، ئینجا باسی لە گرنگى ئەنجامدانی وۆرک شۆپەکە کرد و وتى: بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) لە بواری بازرگانی و بازارگەری سوودى زۆرى هەیە، پاشان بەرنامەى کارى وۆرکشۆپەکەدا دەستى پێکرد و، لەو چوارچێوەیەدا چەندین بابەتى جیا لەبارەى زیرەکى دەستکرد لە بوارى بازرگانى بەبازارکردن پێشکەش کران، بۆ ئەو مەبەستە علی الجاف بەرێوەبەری بازارگەری و، مریم زارا بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیای (Future Care) ، بەکارهێنانی بەرنامەی Odoo بەشێوەیەکی پراکتیکی بابەتێکى گرنگیان پێشکەش کرد و، ڕونیان کردەوە، بەرنامەی Odoo بەرنامەیەکی ئۆنڵاینە و، بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) بەردەوام لە نوێبوونەوەیە. هاوکات باسیان لە لایەنە جیاوازەکانی بەرنامەى Odoo کرد و، ڕونیان کردەوە بەرنامەکە بریتین لە مۆدیولە فرەچەشنەکانی وەک بەڕێوەبردنی کڕیاران (CRM)، ژمێریاری، بەڕێوەبردنی کۆگا، فرۆشتن، کڕین، بەرهەمهێنان، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و ماڵپەڕ. ئەم مۆدیولانە بە شێوەیەکی یەکگرتوو پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی زانیارییەکان لە سەرانسەری بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیادا هاوبەش بکرێن، ئەمەش هاوکارە لە باشترکردنی کارایی و کەمکردنەوەی دووبارەکردنەوەی کارەکان دەکات. دواتریش باسیان لە چەند تایبەتمەندییەکى دیکەى بەرنامەکە کرد بەتایبەت بە سوود وەرگرتن لە زیرەکى دەستکرد و کارئاسانیەکانى لە بوارى بازرگانى و کارگێڕیی و ژمێریارى.
هەر لەو وۆرکشۆپەدا، مامۆستای یاریدەدەر ازور مهدي قاسم سەرۆک بەشی ڕاگەیاندن، باسى لە بنەماکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) لە بوارى بازرگانی کرد و، ڕاگەیاندن زیرەکى دەستکرد یارمەتیدەر بۆ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کریاران و بریاردان بەشێوەیەکى خێراتر و باشتر، هاوکات بە گرنگیەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی چۆن زیرەکی دەستکرد (AI) وا دەکات کۆمپانیا و رێکخراوەکان کاراییان زیاد بکەن و داهێنان بکەن بۆ مانەوە لە کێبرکێی بازاردا.
هەر لەو وۆرک شۆپەکەدا، مامۆستا ارام حنا مسعودی لە بەشی کارگێری کار، بابەتێک دەربارەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد (AI) لە بەرێوەبردن و ئەدای کاردا,پێشکەشکرد ، روونیکردەوە کە چۆن دەتوانین بە بەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد چاودێریى و شیکردنەوە بۆ باشترکردنی ئەدای کارمەند لە کاتی ئەنجامدانی کارەکان بکەین، لە کۆتایشدا مامۆستا مسلم نجیب زیدان لە بەشی کارگێری کار، ئەو ئالەنگارییانەی روونکردەوە کە کۆمپانیاکان رووبەروویان دەبێتەوە لەکاتی بەکارهێنانی سیستم و تەکنەلۆژیای نوێدا.








