بەشی کارگێڕی کار لە کەمپی کەورگۆسک چالاکى ئەنجام دەدات
لەچوارچێوەى کارە خۆبەخشەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەچاودێرى دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٧/١٠/٢٠٢٢)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەم سەردانی کەمپی کەوەرگۆسکی لە نزیک هەولێر کرد.
لەو سەردانە مەیدانیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بوشرە عەلى بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا له‌گه‌ڵ خاتوو شه‌هناز موحێددین شاهین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی سویدۆ له كه‌مپی كۆركوسك ده‌ستیپێكرد، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرەکە باسى لە چالاكییه‌كانی سهنتهرهكەیان کرد، بەتایبەت ڕۆڵیان له تێكه‌ڵكردنی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به تایبه‌ت گروپه گه‌نجه‌كه له‌گەڵ كۆمه‌ڵگە، هەروەک باسى ئەو هاوكاریانەى کرد، کە بۆ زاڵبوون بەسەر بارودۆخە سەختەکانى ژیانیان لە ڕێگەی پەرەپێدانی چالاکییە هونەری و کۆمەڵایەتییەکانیانەوە ئەنجامى دەدەن.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشی رۆشنبیری و هونەری سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە، لە کۆبوونەیەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی سەنتەرەکە باسیان لە کاروچالاکیە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانى سەنتەرەکە کرد، بۆ ئەوەش ڕونیان کردەوە جگە لە ژمارەیەک هونەرمەند و مۆسیقاژەنى دانیشتوانی کەمپەکە لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک هونەرمەندى دیکەشیان لە دەورى خۆیان کۆکردۆتەوە، واش بڕیارە لە ئایندەیەکى نزکیدا چەندین چالاکی هاوبەش بەڕێوەبەرن.
لە کۆتایشدا، سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەیی خۆشیان پیشاندا لە داهاتودا هاوبەشى کارەکانیان بکەن.