
بەشی یاسای زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری وورک شوپیکی هەرێمی بو سەبارەت بە یاسای توند و تیژی خێزانی
- Categories بەشی یاسا
- Date ئهیلول 20, 2019
لەسەر بانگیشتنامەیەک بۆ بەشی یاسا, مامۆستایانی بەشی یاسا بەشداری وورک شوپێکی هەرێمیان کرد, کە لە لایەن رێکخراوی (WOLA) و رێکخراوی (NED) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژێنەوەی زانستی لە هەرێم رێکخرابو, رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ( ١٧/٩/٢٠١٩), بە ناونیشانی جونیتی وتنەوە و بە بابەت کردنی یاسای توند و تیژی خێزانی ژمارە (٨) بۆ ساڵی (٢٠١١) لە کۆلێژەکانی یاسادا, گفتوگۆ کرا لەسەر بابەتەکانی یاساکە. کومەڵەێک پیشنیاری پیشکەش کرا لەسەر جونیتی وتنەوەی ئەو یاسایە, بە شێوەیەک کە زورترین خزمەت بە کومەڵگا بگەیینیت, و ئاستی هوشداری یاسایی و خێزانی بەرز بکاتەوە لە هەرێمدا