(تایبەتمەندیەکانی مامۆستای لێهاتوو) بازنەی گفتوگۆ بۆ فێرخوازانی بەشی پەروەدەی گشتی
بۆ ڕەخساندنى ژینگەیەکی لەبار و هاندان و گەشەپێدانی توانای فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى چالاکیەکى زانستى بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢١/٩/٢٠٢١) لە هۆڵی ئەکادیمیای زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (سامان بابكر وتمان) و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەش فێرخوازانی قۆناغی دووەمی لقى زمانى ئینگلیزى لە بەشی پەروەردەی گشتی بەشداریان لە گفتوگۆیەکى زانستى بەناونیشانى (تایبەتمەندیەکانی مامۆستای لێهاتوو) کرد.
لە میانەى بەڕێوەچوونى چالاکیەکەدا، فێرخوازان بیروڕاکانیان لەسەر تایبەتمەندییەکانی مامۆستایان لێهاتوو خستەڕوو، لەم بازنەی گفتوگۆیەدا لە میانەى خستنەڕووى بۆچونەکاندا چەندین راو بۆچوونی جیاواز ئاڵوگۆڕ کرا لەسەر چۆنیەتی بەرزکردنەوەی توانا و لێهاتووی مامۆستا لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە پرۆسەی فێرکردن، لە کۆتایشدا گفتوگۆکە بەگەڵاڵەکردن و دەستنیشانکردنى چەندین خاڵ لەبارەى تایبەتمەندییەکانى مامۆستاى لێهاتوو کۆتایى پێهات.