تیپى فێرخوازانى بەشەکانى کارگێڕى کار و کارگێڕى گشتى بوونە براوەى پێنجەم ڕۆژى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان-هەولێر
لە درێژەى بەرێوەچوونى یارییەکانى خولى تۆپى پێى پاڵەوانیەتى زانکۆى جیهان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)، دوو یارى دیکەى گرنگ بەڕێوەچوو.
ڕۆژى پێنچ شەممە رێکەوتى (٣/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، یەکەم یاری لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى و بەشى کارگێڕى کار بەرێوەچوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەتۆمارکردنى گوڵێک بەرامبەر سفر یارییەکە لە بەشى زمانى ئینگلیزى بباتەوە.
لە یارى دووەمیشدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى گشتى ڕوبەڕووى یەکتر بونەوە، لە ئەنجامدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بەتۆمارکردنى سێ گوڵ بەرامبەر بەیەک گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى ببنەوە.
هەردوو یارییەکە لە بەبەشدارى هاندەران و جۆش و خرۆشى ئامادەبووان بەڕێوەچوو.