تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى بوونە پاڵەوانى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر
لە پاڵەوانیەتى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە (٢١) تیپ لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان تێدا کرد، لە کۆتا یارییدا تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى توانیان نازناوى پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنن و کاسى یارییەکە ببنەوە.
لەو یارییەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٥) بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم کاکەیی یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار عبدالکریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان و هاندەران بەڕێوەچوو، هەردوو تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى و تیپى فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ ڕووبەڕووى یەکتر بوونەوە.
هەردوو گێمى یارییەکە لە نێو هاندەرانى هەردوو تیپدا، هەردوولا چەندین هێرشیان کردە سەر گوڵى یەکتر و یارییەکى بەهێزیان بەرانبەر بە یەکتر ئەنجامدا، لە ئەنجامدا هەردوو گێمى یارییەکە بە یەکسان کۆتایی هات، بۆیە بۆ یەکلایکردنەوەى یارییەکە پەنا برایە بەر لێدانى سزا، لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى توانیان بە تۆمارکردنى سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ لە تیپى فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ ببنەوە و نازناوى پاڵەوانێتیەکە بەدەست بهێنن.
لە کۆتایی یارییەکەدا، کاسى یارییەکە بەسەر تیپى فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى و براوە دابەشکرا و پیرۆزباییان لێکرا، هاوکات مەدالیاى تایبەتیش بەسەر تیپى فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ دابەشکرا.
یارییەکانى پاڵەوانێیەتى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە یارگەى بچوکراوەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.