تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە یاری پێنجەم خولی بالەدا، توانیان سەرکەون بەسەر تیپی فێرخوازانی شیکاری کیمایی پزیشکی .
ڕۆژی پێنج شەممەی ڕێکەوتی 4/12/2025 لە درێژەی یارییەکانی خولی بالەی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەشە زانستەکان و، لە یاری پێنجەمدا فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان خۆیان بگەیەنە یاری کۆتایی، ئەوەش بەسەرکەوتن بە سەر تیپی فێرخوازانی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی بە ئەنجامی (3 ) گێمی بێ بەرامبەر.
لە گێمی یەکەمدا هەر وەکو پێشبینی دەکرا فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و باڵا دەستیی خۆییان بەسەر یارییەدا سەپاندە و بە ئەنجامی (25-8) بوونە براوەی ئەو گێمە.
لە گێمی دووەمدا فێرخوازانی بەشی شیکاری کیمایی پزیشکی باشتر دەرکەوتن ڕێزەکانی خۆییان ڕێکخستەوە، بەڵام ئەوەی جیاوازی دروست کرد شارەزایی و لێهاتووی جەستەیی فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بوو ، بۆیە دووبارە توانیان هەژموونی خۆیان بەسەر یارییەکە بسەپێنن و، لە کۆتایی بە ئەنجامی (25-20) ئەو گێمەش لە بەرژەوەندی خۆییان کۆتایی پێبهێنن.
لە گێمی سێیەمدا ، فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە دەروونێکی ئارامتر و سەقامگیرتر دەرکەوتن ، ڕاهێنەر شانسی یارییکردنی بەسەرجەم یاریزانی تیپەکەی دا ، لەو گێمەش توانیان براوە بن بە ئەنجامی( 25-18) سەرکەون بۆ یاری کۆتایی کە بڕیارە لە نێوان بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و بەشی تەکنیکی سڕکردن ئەنجامبدرێت.






