دامەزراوەى نێودەوڵەتى (ASIC) پڕۆژە و بەرهەمەکانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەسەر دەکاتەوە
سەرۆکى دامەزراوەى نێودەوڵەتى (ASIC) بۆ متمانە بەخشین، پرۆژە و بەرهەمە زانستیەکانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردەکاتەوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢٣) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوڕێیەتى پڕۆفیسۆر لى هامۆند (Lee Hammond) سەرۆکی فیدراسیۆنی دامەزراوەى (ASIC) بۆ (خزمەتگوزاری متمانەبەخشین بە زانکۆ نێودەوڵەتیەکان و کۆلێژ و قوتابخانە و دامەزراوە زانستیەکان، پرۆژە و بەرهەمە زانستیەکانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەر کردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى کار و پڕۆژە زانستیەکان بوون.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پرۆژە و بەرهەمە زانستیەکاندا، سەرۆکى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک لە زانکۆى جیهان-هەولێر کورتەیەکى لەبارەى بەشەکەیان پێشکەش بە میوانان کرد، بەتایبەت پڕۆژەکانیان لە بواری ئینتەرنێت و زیرەکی دەستکرد و، دیزاینکردن و جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانەى کە لە ئێستادا پێگەیەکى دیاریان لە بازاڕی کاری ئێستا و داهاتوودا هەیە.
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکی فیدراسیۆنی دامەزراوەى (ASIC) لە دوو وتەى جیادا بە گرنگیەوە باسیان لە پێویستى بەستنەوەی واقیعی ئەکادیمییان بە بازاڕی کار کرد، هەروەم دەستخۆشیان لە هەوڵ و توانا زانستیەکانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیک بۆ جێبەجێکردنى کار و پڕۆژەکانیان.