دوو فێرخوازى دیکەى ڕاگەیاندن بوونە پێشکەشکارى بەرنامەیەکى ڕادیۆى
بۆ ئەزمونکردنى کارى میدیایی و، سودوەرگرتن لە دەرفەتەکان، دوو فێرخوازى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕادیۆى نەورزۆ دەست بەکاربوون.
بەرزان تاهیر قادر و بەرزى ئازاد ئیسماعیل دوو فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى ڕاگەیاندنن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە رادیۆی نه‌ورۆز کە سەر بە وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بوونە پێشکەشکارى بەرنامەیەکى هەفتانە بەناوى به‌رنامه‌ی (گفتوگۆی به‌رزی و بارزان).
ئەو دوو فێرخوازە، کە هەر خۆشیان ئامادەکارى بەرنامەکەن، ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێکەوتى(14.11.2022) یەکەم ئه‌لقه‌ی بەرنامەکەیان پێشكه‌شكرد، تەوەرى بەرنامەکەیان تەرخان کردبوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى خه‌سڵه‌ته باش و خراپه‌كانی سۆشیال میدیا و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و هزرو بیری تاكی كورد، بۆ ئەوەش توانیان گفتوگۆیەکى چڕ لەسەر تەوەرى بەرنامەکە بکەن.
ئەو دوو فێرخوازەى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر له ئێستادا به شێوه‌ی خۆبه‌خش لە ڕادیۆى نەورۆز دەست بەکاربوونە، هیواشیان خواست لەو وێستگەیەى ژیانیان بتوانن بەو ئەزمونەى هەیانە خزمەت بەگوێگرانى ڕادیۆکە و بزافى میدیاى کوردى بکەن.
بەرنامەى (گفتوگۆى به‌رزی و بارزان) ڕۆژانی دووشه‌ممه كاتژمێر(10)ی به‌یانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر فریكوێنسی 94.1 FM پێشکەش دەکڕی.