دوو مامۆستای زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ناوبژیوانى پیشبركێ‌ی دیبەیتى ئەكادیمى زانكۆكانى كوردستان ده‌كه‌ن
مامۆستا فریشتە محمد عبدالله لە به‌شی وه‌رگێران و مامۆستا پۆڵا تحسین محمد لە بەشی ئینگلیزى زانكۆى جیهان وەك ئەندامانى كۆمیتەى ناوبژیوانى پێشبركێی دیبه‌یتی زانكۆ هەلبژێردران.
دیبه‌یتی زانكۆ پێشبركێیه‌كه قوتابیانى 26 زانكۆ هه‌ریمى كوردستان تێیدا به‌ژداره، جه‌خت دەكاتەوە لەسه‌ر بەهیزكردنى په‌یوەندیكردن و شارەزایی و گرینگى بیركردنه‌وه‌ى قوتابیان. ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ دووه‌م ساڵه له سه‌ر یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌م ساڵ كۆلیژیى پەروەردەى بنەرەتى زانكۆى سەلاحەدین میوانداری ده‌كات له كاتێكدا پارساڵ له زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه چوو.