دەرچووی بەشی نیوتریشن ودایەتێتکسی زانکۆی جیهان- هەولێر بەشدارى لە کۆنفرانسی ساڵانەی تەندروستی لە زانکۆی نێودەوڵەتی سیمبایۆسیس – هیندستان
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، کۆنفرانسی ساڵانەی تەندروستی لە زانکۆی نێودەوڵەتی سیمبایۆسیس لە وڵاتى هیندستان بەڕێوەچوو، کە تیدا دەیان پسپۆڕ و شارەزا و توێژەر بەشدارییان تێدا کرد، هەروەک لەسەر بانگهێشتى زانکۆکە، ئەحمەد نەبەز دەرچووی بەشی نیوتریشن ودایەتێتکسی زانکۆی جیهان- هەولێر بەشدارى لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
لە میانەى ڕۆژانى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا، ئەحمەد نەبەز بەشداریەکى چالاکى پانێڵ و تەوەرەکانى کۆنفرانس کرد، هەروەک باسێکى تایبەتى لەبارەى ئەو توانا و بەهرانەی کە پێویستن بۆ کارمەندانی تەندروستی و، گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی بەشێوازێکی کاریگەر و پێشکەوتوو پێشکەش بە کۆنفرانس کرد.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا چەندین بابەتى دیکەى گرنگ لەبارەى ڕۆڵ و چۆنێتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ وەک زیرەکی دەستکرد و ڕێکارەکانی پەرەپێدانی بەهرە و توانای پێویست بۆ پەیڕەوکردن تەکنەلۆژیای نوێ لە سیستمی تەندروستی لەلایەن توێژەران پێشکەشکران.
ئەحمەد نەبەز و بورهان خەلیل دوو دەرچووی بەشی نیوتریشن ودایەتێتکسی زانکۆی جیهان- هەولێرن و، لە ئێستادا فێرخوازى خوێندنى باڵا/ماستەرن لە هیندستان و روڵێکی بەرچاو و دیاریان لە زانکۆی نێودەوڵەتی سیمبایۆسیس هەیە.