
زانكۆى جیهان-هه‌ولێر به‌شدار ده‌بێت له چه‌ندین گۆڤارى زانستى جیهانى
ده‌زگاى خێرخوازى حاجى یه‌حیا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆپرۆسهى په‌ره‌پێدانى توێژینوهى زانستى بڕى پاره‌ى 6125$ ى ته‌رخانكرد بۆ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانكۆى جیهان-هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن وه‌ك هاوبه‌شێك له زیاتر له 850 گۆڤارى زانستیى ئه‌له‌كترۆنى (ejournals) . ئه‌مه‌ش له لێدوانێكى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانكۆى جیهان-هه‌ولێر بۆ سایتى زانكۆ رۆژى سێشه‌ممه 25-7-2017 دا هات كه ئه‌مه‌شى ڕوونكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كارابوونى ه اوبهشییهكه مامۆستا و قوتابیان ده‌توانن له ڕێگاى كۆمپیوته‌ره‌كانى كتێبخانهى زانكۆ بێ‌سنوور توێژینه‌وه له‌و گۆڤاره زانستییانه‌ى كه به‌شدارییان تییا كراوه داونلۆد بكه‌ن.