زانكۆی جیهان – هەولێر و زانكۆی هەڵەبجە نامەی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن
زانكۆی جیهان – هەولێر ، رۆژی پێنج شەممە 9/9/2018 بە ئامادەبونی د.نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان پێشوازی كرد لە شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە بە سەرۆكایەتی د.تحسین عبدالكریم امین سەرۆكی زانكۆ و شاندی یاوەری . لەم سەردانەدا نامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانكۆدا واژۆ كرا لە لایەن د.امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان _ هەولێر و د.تحسین عبدالكریم سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە . ئەمەو هەریەك لە د.عصام خلیل یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د.گۆڤەند شێروانی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و قوتابیان شاندی میوان ئامادەی واژۆ كردنەكە بوون