زانکۆى جیهان-هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS)دا جارێکى دیکە بووە یەکەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان
لە نوێترین وەشانى ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێبساینس (WoS: Clarivate Analytics) بۆ زانکۆکان لەسەر ئاستى جیهان بۆ ساڵى (2019-2023)، کە ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى (2024/5/31) بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ جارێکى دیکە لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەمدا هاتووە، هاوکات لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە پلەى چوارەمدا هاتووە.
هەر لەو ڕیزبەندییەدا، ئەوەش هاتووە کە زانکۆى زانکۆی جیهان – هەولێر لەو ماوەیەدا توانیویەتى (824) بەڵگەنامەی لە (WoS-indexed) تۆمار بکات، هەروەها لەم وەشانە نوێیەدا ئەوەش دەرکەوتووە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر توانیویەتى (14949) سایتەیشن (Citations) لە بەڵگەنامەکانی لە (WoS-indexed) کۆبکاتەوە، بەو شێوەیە زانکۆی جیهان هەولێر توانیویەتى زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکەنەوە.
سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS: Clrarivate Analytics ) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەى ، کە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە.
لەم وەشانە نوێیەدا و، بۆ ساڵی (2019-2023) لەسەر ئاستى عێراق (86) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (8)یەمینى کۆى گشتى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان هاتووە.