زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراقى و هەرێمى کوردستان بەرەو ترۆپک هەنگاو دەنێ
لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس زانکۆى جیهان-هەولێر، لەسەر ئاستى جیهانى و عێراقى و هەرێمى کوردستان هەنگاوى گەورە چۆتە پێشەوە و توانى لەماوەى پێنچ ساڵدا ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار کردوە.
دووەمین وەشانی ساڵی (٢٠٢٣)ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان بۆ مانگی تەمموز بڵاوکرایەوە، لەو ڕیزبەندییەدا زانکۆی جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکان لە کوردستان و عێراق و لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهان بەرەوپێشچوونێکی زانستى بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە، بە جۆرێک تەنها لە ماوەى یەک ساڵدا توانیویەتى (٦٨٩)پلە لە ئاستی جیهان بێیتە پیشەوە؛ لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستانیش هەنگاوەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەم جۆرەیە.
لەسەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهان
زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى (٥) پێنچ ساڵدا (٢٠١٩-٢٠٢٣) توانیویەتى ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمار بکات، بەجۆرێک (١٠,٥٣١) لە ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بێتە پێشەوە، ئەوەش بەم شێوەیە لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠١٩) زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (١٤٥٧٢) هات، لە ساڵى (٢٠٢٠) پلەکەى گەیشتە (١٣٠٩٥)، بەڵام لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢١) زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى جیهان گەیشتە پلەى (٩١٠٠)، هەروەها لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٢) ژمارەیەکى زۆرتر چووە پێشەوە و و گەیشتۆتە (٤٧٣٠)، لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس ڕیزبەندى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتە (٤٠٤١).
لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراق
هەر بەپێى هەمان ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى زانکۆکانى عێراقیش، زانکۆى جیهان-هەولێر بەرەوپێشچونێکى گەورەى بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە کۆى (١٢٤) زانکۆى عێراق، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى (٢٠١٩) لە ڕیزبەندى (٤٢) هاتبوو، لە ساڵى (٢٠٢٠) گەیشتە (٤١)، هەروەها لە ساڵى (٢٠٢١) هاتە ڕیزبەندى (٤٠)، بەڵام لە ساڵى (٢٠٢٢) زیاتر چووە پێشەوە و گەیشتە ڕیزبەندى (٣٣)، ئەوە لە کاتێکدایە لە نوێترین ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٣) هەنگاوى زۆتر چووە پێشەوە و گەیشتە ڕیزبەندى ژمارە (٢٧)، بەو شێوەیە لە ماوەى پێنچ ساڵدا زانکۆى جیهان-هەولێر لەسەر ئاستى عێراق توانیویەتى ڕیزبەندى (١٥) زانکۆیەى دیکە تێپەڕێنێ و بچێتە پێشەوە.
لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان
زانکۆى جیهان-هەولێر وەک چۆن لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و عێراقى هەنگاوى زۆرى بەرەو پێشەوە ناوە، بەهەمان شێوە چەندین پلە چۆتە پێشەوە، ئەوەش بەم جۆرەیە؛ لە کۆى (٢٩) زانکۆى حکومى و تایبەت، زانکۆى جیهان-هەولێر ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بۆ ساڵى (٢٠١٩) لە پلەى (١٤) هاتبوو، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى ساڵى (٢٠٢٣) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتۆتە ڕیزبەندى دەیەمى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان.
لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان
دەسکەوت و بەرەوپێشچونەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس لەسەر ئاستى زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمى کوردستانیش لەماوەى پێنچ ساڵى ڕابردودا گرنگ و بەرچاون، بەشێوەیەک لە ڕیزبەندى ساڵى (٢٠١٩) زانکۆى جیهان-هەولێر لە پلەى پێنجەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان هاتبوو، بەڵام لە نوێترین ڕیزبەندى وێبسایتی وێبۆمێتریكس بۆ ساڵى (٢٠٢٣) زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتۆتە پلەى سێیەمى سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان، کە ژمارەیان (١٥) زانکۆى تایبەتە.
ئەمە بەرەوپێشچونە دیار و بەرچاوە زانستیەى زانکۆى جیهان-هەولێر هەواڵێکی گرنگ و دڵخۆشکەرە بۆ هەموو فێرخوازان و مامۆستایان و توێژەران و کارمەندانی زانکۆی جیهان-هەولێر، لە هەمان کاتدا زانکۆی جیهان-هەولێر دوپاتى دەکاتەوە لەهەوڵەکانی بەردەوام دەبێ بۆ بەدیهێنانى دەسکەوتى زانستى دیکەى گرنگ و گەیشتن بە ترۆپکى زانکۆکان.