زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی بەشەکانی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆکانى عێراق دەکات
پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید حەمید یاسین، وەک نوێنەری زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی بەشەکانی ئەندازیاری تەلارسازی لە عێراقدا کرد، کە لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا لە ڕۆژانی 21 و 22ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بەرنامەیەکی پڕ چالاکیی و گفتوگۆى ئەکادیمی لەخۆگرتبوو، کە تیشکیان خستبووە سەر سیستمە تەلارسازییەکانی فێرکردن و فێربوون، لە پەراوێزى کۆبوونەوەکەدا چەندین پیشانگەی فراوانی لەخۆگرتبوو بۆ نمایشکردنی نوێترین پڕۆژەکانی دەرچوون لە (27) بەشی ئەندازیاری تەلارسازی، کە نوێنەرایەتی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکانی سەرانسەری عێراقیان دەکرد. لەم چوارچێوەیەدا، بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە دوو پڕۆژەی دەرچوونی فێرخوازان لە پێشبڕکێی تەلارسازیدا بەشداری کرد. جگە لەمانە، پیشانگەیەکی تایبەت بۆ تەلارسازى کۆچکردووە عێراقی، دکتۆر ساهیر قەیسی، ڕێکخرابوو، کە کار و میراتی تەلارسازیی کاریگەریی ئەوی نمایش دەکرد.
لە نێو دانیشتنەکانی گفتوگۆی سەرەکیدا، باسێکی سەرنجڕاکێش لەلایەن ئەندازیاری تەلارسازیی پێشەنگ، مەنھەل ئەلحەبوبی پێشکەش کرا، کە تێڕوانینە قووڵەکانی لەبارەی پەرەپێدانی ناسنامەی تەلارسازی و پەروەردە لە عێراقدا خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید حەمید یاسین، لە برى بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، خەڵاتێکی ڕێزلێنانی وەرگرت وەک پێزانینێک بۆ بەشداریی بەنرخی زانکۆکە لەم بۆنە ئەکادیمییە نیشتمانییەدا.






