زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی گرنگی بۆ پەرەپێدانى تواناى کارگێڕى کارمەندانى بەرێوەدەبات
بە ڕاسپاردەى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتى زانکۆ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە ئەکادیمییەکانی، زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ کارمەندانی بەڕێوەبرد.
خولەکە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٢٢ و ٢٣ / ١٠/ ٢٠٢٥)، لە هۆڵی ئەکادیمیی زانکۆ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ناوەڕۆکى خولەکە پەیوەست بوو بە پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان لە بواری مامەڵەکردنی پڕۆفیشناڵانە و ئەکادیمییانە لەگەڵ فێرخوازان و هاوڵاتیان، بە جۆرێک کە باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت و ژینگەیەکی لەبار و هاوکار لە زانکۆدا فەراهەم بکرێت. `
خولەکە لەلایەن مامۆستا کارزان عەلى حەمەد، بەڕێوەبەری تۆماری زانکۆ، بە شێوازێکی کارا و پڕ زانیاری بەڕێوەچوو. مامۆستا کارزان بە وردی تیشکی خستە سەر بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندیی پڕۆفیشناڵ، گرنگیی گوێگرتنی چالاک و شێوازەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنیاتنەر، هاوکات بەشداربووانى فێری چۆنیەتی دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی و متمانەبەخش لە زانکۆ کرد، بەتایبەت لە تێگەیشتن لە پێداویستییە جیاوازەکانی فێرخوازان و هاوڵاتیان و وەڵامدانەوەیان بە شێوازێکی دروست و لە کاتی گونجاودا، جگەلەوەش کارزان محەمەد جەختى لەسەر ڕەوشت و بەها ئەکادیمییەکان لە مامەڵەکردندا کردە بە مەبەستی پاراستنی ناوبانگی زانکۆ و دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی بێ کەموکوڕی.
لە کۆتایی خولەکەدا، کەشێکی کراوەی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ڕەخسا، کە تێیدا ئامادەبووان بە چالاکانە بەشدارییان کرد. گفتوگۆکان سەبارەت بە کۆمەڵێک گرفت و ئاستەنگ کە ڕووبەڕووی کارمەندان دەبێتەوە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ فێرخوازان و هاوڵاتیاندا، بۆ ئەوەش ڕاهێنەری خولەکە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و ئامۆژگاری بەسوودی پێشکەش کرد سەبارەت بە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەدا و گۆڕینیان بۆ دەرفەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
`






