زانکۆی جیهان – هەولێر دەرفەتێکی ناوازە بۆ بەشداریکردن لە کۆرسێکى هاوینە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ فێرخوازانى ڕادەگەیەنێت
سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – هەولێر، بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی International Foundation Group (IFG)، مژدەی دەستپێکردنی کۆرسێکى هاوینەی بۆ فێرخوازانی خۆی ڕادەگەیەنێت.
ئەم پڕۆژەیە دەرفەتێکی زێڕین بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەى بتوانن لە وەرزی هاوینی ساڵی 2026 گەشتێکی خوێندن و فێربوون بۆ شاری لەندەن ئەنجام بدەن و سوودمەند بن لە خولێکی چڕ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ماوەى (١٢) ڕۆژ لە یەکێک لە ناوەندەکانی IFG لە شەقامی ئۆکسفۆرد لە لەندەن.
لە پەراوێزى خولەکەدا، فێرخوازانى بەشداربوو سەردانی شوێنە گەشتیاری و ڕۆشنبیریی و کەلتورییە بەناو بانگ و گرنگەکانی لەندەن و دەوروبەری دەکەن و، لە نزیکەوە ئاشناى کەلتوور و شارستانییەتی بەریتانیا دەبەن.
سەبارەت بە چۆنیەتى بەشداریکردن لە خولەکە و ماوەى مانەوە و کاتى خولەکە و، زانیارییە گشتیى و وردەکان دەربارەى خولەکە، سەرجەم فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە بەش و قۆناغە جیاوازەکان دەتوانن لە ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣٠/١٠/٢٠٢٥) سەردانى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى زانکۆ بکەن.




