زانکۆی جیهان – هەولێر لە ڕیزبەندییەکى ئەکادیمی نێودەوڵەتیدا دەبێتە پێشەنگی دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا لە سەر ئاستى وڵاتانى عەرەبی
زانکۆی جیهان – هەولێر، کە یەکێکە لە دامەزراوە تایبەتە هەرە دیارەکانی عێراق، پەرەسەندنێکی بەرچاو و بازدانێکی جۆری لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی بەخۆوە دەبینێت. ئەم پێشکەوتنانە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی زانکۆدایە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی. ئەم هەوڵانەش بە بەدەستهێنانی ڕیزبەندێکى نێودەوڵەتى ناودار تاجی سەرکەوتنی لەسەر نرا، بەتایبەتی لە ڕیزبەندى تایمزی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان لە وڵاتانى عەرەبی.
پێشەنگی و نایابی، دەستکەوتی بەرچاو لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتى و هەرێمییەکاندا
زانکۆی جیهان – هەولێر لە نوێترین ڕیزبەندى نێودەوڵەتى و هەرێمییەکاندا دەستکەوتی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە، لەوانە ڕیزبەندى تایمزی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان لە وڵاتانى عەرەبی (THE Arab University Rankings 2024)، کە ئەمەش جەخت لە کوالێتیی پڕۆگرام و دەرئەنجامە فێرکاری و توێژینەوە زانستییەکانی دەکاتەوە.
لە دەستکەوتێکی دیاردا کە پێشەنگییەکەی دووپات دەکاتەوە، زانکۆی جیهان – هەولێر پلەی ١٩هەمی لەسەر ئاستی هەموو زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی عێراقی فیدراڵ و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە، ئەمەش لە چوارچێوەی نوێترین وەشانی نوێکراوی پۆلێنی تایمزی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکانی جیهانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤. ئەم پۆلێنە لەسەر بنەمای ئەدایەکی بەهێز لە سەرجەم پێوەرە سەرەکییەکاندا بووە، کە تێیدا نمرەی گشتیی زانکۆى جیهان-هەولێر لە نێوان ٣٤.٧ و ٣٦.٧ بووە.
ئەم پلەبەندییە پێشکەوتووە ڕەنگدانەوەی ئەدای نایابی زانکۆی جیهان-هەولێرە لە لایەنە جیاوازەکانی هەڵسەنگاندندا، کە بریتین لە:
- کوالێتیی توێژینەوەی زانستی (Research Quality)
- ڕوانگەی نێودەوڵەتی (International Outlook)
- ژینگەی توێژینەوەی زانستی (Research Environment)
- وانەوتنەوە (Teaching)
- بەشداریی کۆمەڵایەتی (Society)
وردەکاریی ڕیزبەندى زانکۆ عێراقییەکان لە ڕیزبەندى تایمزی زانکۆکان لە وڵاتانى عەرەبی ٢٠٢٤:
وەک ئەوەى لە خشتەى خوارەوە پیشاندراوە؛ تیایدا ئەدای ژمارەیەک لە زانکۆ عێراقییەکان، بە زانکۆی جیهان – هەولێریشەوە، لە ڕیزبەندى تایمزی خوێندنی باڵا بۆ زانکۆکان لە وڵاتانى عەرەبی ٢٠٢٤ ڕوون دەکاتەوە، لەگەڵ وردەکاریی نمرەکانیان لە پێوەرە سەرەکییەکاندا:
ئەم دەستکەوتە زانکۆی جیهان – هەولێر دەخاتە ڕیزی باشترین زانکۆکانی ناوچەی عەرەبی و ڕەنگدانەوەی دڵسۆزی و کاری ماندوونەناسانەی توێژەران و ستافی ئەکادیمی و کارگێڕییەکەیەتی.جێگەی ئاماژەیە، ڕیزبەندى تایمزی زانکۆکان لە وڵاتانى عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەگشتى ٢٣٨ زانکۆی لە ١٦ وڵات و هەرێمی جیاوازى لەخۆگرتووە.
ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکانى تر:
سەرباری ئەوەش، زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى “تایمزی خوێندنی باڵا بۆ کاریگەری” (THE Impact Rankings 2025) لە پۆلی ١٠٠١-١٥٠٠ی جیهانیدا توانیویەتى جێی خۆی بکاتەوە، ئەوەش لە نێو ٢٣١٨ دامەزراوەی خوێندنی باڵای بەشداربوودا. ئەم پۆلێنە ڕەنگدانەوەی بەشداریی کاریگەری زانکۆی جیهان-هەولێرە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (SDGs)، کە تێیدا ئەدایەکی نایابی لە چەندین ئامانجی پەرەپێداندا نیشان داوە، لەوانە:
- تەندروستیی باش و خۆشگوزەرانی (SDG 3): زانکۆ پێگەیەکی بەرزی لەناو پۆلی ٣٠١-٤٠٠ی جیهانیدا بەدەستهێناوە.
- ئاوی پاک و پاکوخاوێنی (SDG 6): پێگەیەکی لەناو پۆلی ٤٠١-٦٠٠دا مسۆگەر کردووە.
- وزەی پاک و بەنرخی گونجاو (SDG 7): پێگەیەکی زۆر پێشکەوتووی لەناو پۆلی ١٠١-٢٠٠ی جیهانیدا بەدەستهێناوە.
هەروەها، زانکۆی جیهان – هەولێر لە ڕیزبەندییەکانی SCOPUSـیشدا پلەی پێشەنگی بەدەستهێناوە، کە تێیدا پلەی یەکەمی لەنێو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق لە نوێترین ڕیزبەندییەکانى تایمزی خوێندنی باڵا بۆ زانستە فرە-پسپۆڕییەکان ٢٠٢٥ بەدەستهێناوە. هەروەک لە ڕیزبەندى “AD Scientific Index 2023″ـیشدا، زانکۆى جیهان-هەولێر پێشەنگیی لیستی زانکۆ عێراقییەکانی گرتووە و پلەی یەکەمی لە نێو ١١٢ زانکۆی عێراقی و ٢٧ زانکۆی هەرێمی کوردستاندا مسۆگەر کردووە.
نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ هەنگاونان لەگەڵ پێشکەوتنە جیهانییەکان
لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بەرەو بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن و ئامادەکردنی دەرچووانی بۆ بازاڕی کاری داهاتوو، زانکۆی جیهان – هەولێر بابەتی “ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان”ی خستووەتە ناو پڕۆگرامە ئەکادیمییەکانییەوە، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دیدگای پێشکەوتووانە و پابەندبوونیەتی بە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی. سەرباری ئەوەش، زانکۆ چەمک و بەکارهێنانەکانی زیرەکیی دەستکردی تێکەڵاوی پڕۆگرامەکانی خوێندنی سەرجەم بەشە ئەکادیمییەکانی کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ هەنگاونان لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە خێراکان و پڕچەککردنی فێرخوازانى بە لێهاتووییەکانی پێویست بۆ داهاتوو.
ئەم دەستکەوت و هەنگاوە پێشکەوتووانە پابەندبوونی زانکۆی جیهان – هەولێر بە پێشکەشکردنی خوێندنێکی باڵای کوالێتی بەرز و بەشداریی کاریگەر لە پەرەپێدانی زانستی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دووپات دەکەنەوە.
بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی زانکۆی جیهان – هەولێر و پۆلێن و پڕۆگرامەکانی، دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:
- وێبسایتى زانکۆی جیهان – هەولێر
- ڕیزبەندى زانکۆی جیهان – هەولێر لە تایمزی خوێندنی باڵا
- هەواڵی زانکۆ دەربارەی ڕیزبەندى THE Impact Rankings 2025
- هەواڵی زانکۆ دەربارەی تێکەڵکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام
- هەواڵی زانکۆ دەربارەی تێکەڵکردنی زیرەکیی دەستکرد
- ڕیزبەندى زانکۆی جیهان – هەولێر و شیکردنەوەکەی – AD Scientific Index 2025