زانکۆی جیهان – هەولێر: ماوەى پێشکەشکردن بۆ بەشداریکردن لە کۆرسى هاوینە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ فێرخوازان درێژکرایەوە
لە ماوەى ڕابردودا سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان – هەولێر، بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی International Foundation Group (IFG)، کۆرسێکى هاوینەی بۆ فێرخوازانی خۆی ڕاگەیاند و، بەهۆیەوە ژمارەیەک فێرخواز ناوى خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو خولە تۆمار کرد.
بۆ ڕەخساندنى زیاترى ئەو دەرفەتە زێڕینە بۆ فێرخوازان؛ زانکۆى جیهان-هەولێر ماوەى پێشکەشکردنى بۆ ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو، ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠٢٥) درێژکردەوە، بۆیە سەرۆکایەتى زانکۆ داوا لە خوازیاران دەکات ئەوانەى تا ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوە بەزوترین کات و لەماوەى دیاریکراو لە بەستەرى دیاریکراو ناوى خۆیان خۆیان تۆمار بکەن، دواى تۆمارکردنیش ڕاستەوخۆ سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن بۆ کارى پێویست و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بەپێچەوانەوە ئەو دەرفەتە گرنگەیان لەدەست دەچێ.
بۆ چۆنیەتى خۆتۆمارکردن کلیک لەم بەستەرە بکە و (کلیک لێرە بکە) ناوى خۆت و زانیارییەکان بە دروستى پڕ بکەوە، بۆ دەسکەوتنى هەر زانیارییەکى دیکە لە بارەى خولەکە دەتوانن سەردانى ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆ لە باڵەخانەى سەرۆکایەتى زانکۆ بکەن.
بۆ ئەوانەشى خۆیان تۆمارکردوە، لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠٢٥) سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى زانکۆى جیهان-هەولێر و ئۆفیسى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە سەرۆکایەتى زانکۆ بکەن بۆ کارى پێویست و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بەپێچەوانەوە ئەو دەرفەتە گرنگەیان لەدەست دەچێ.




