سەرۆكی زانكۆی جیهان / هەولێر پێشوازی لە شاندێكی باڵای زانكۆی سابینزای ئیتاڵی دەكات
ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی 8/4/2019 پ.د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان/ هەولێر پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای زانكۆی ساپینزای ئیتاڵی (Sapienza University of Roma)بە سەرۆكایەتی بەڕێز د. جۆزێپی بۆنیفازی سەرۆكی زانكۆ و یاوەرانی ئیلۆ مۆنتانا و گایتانۆ مۆنتیكۆ و رۆبیرتۆ سیسێر . لەم دیدارەدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانكۆ و پەرەدان بە هەماهەنگی نێوان هەردوو لاكرا بە تایبەت لە رووی زانستی و كاری ئەكادیمی و چەند بوارێكی تر . شایەنی باسە زانكۆی ساپینزا یەكێكە لە زانكۆ هەرە پێشكەوتوەكانی ئیتاڵیا و باشووری ئەوروپایە و خاوەنی زیاتر لە 350 پڕۆگرامی ئەكادیمی جیاوازە لە ئاستی بەكەلۆریۆس – ماستەر – دكتۆرا یە و دەیان كەسایەتی جیهانی لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ و سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و ناوداری تر لە دەرچوانی ئەم زانكۆیەن