سهردانی بەشی چارەسەری سرووشتی بۆ نه خۆشخانه ی هەولێری فێركاری
بهشی چاره سه ری سرووشتی رۆژی 18 /4 / 2019 ههڵسا به رێكخستنی گهشتێكی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دوو بۆ بهشی چاره سه ری سرووشتی لە نه خۆشخانه ی هەولێری فێركاری. ئامانج له و سهردانیه ئاشنابوونی قوتابیان بو بە چۆنیەتی چارەسەركردنی حاڵەتی ئیفلیجی (Bell’s Palsy) بە سەرپەرشتی “باریز فیزیو”. ئیفلیجی بیڵ جۆرێكە لە ئیفلیجی تووشی دەم و چاوی مرۆڤ دەبێت كە تیایدا نەخۆش كۆنتڕۆڵكردنی جووڵەی دەم و چاو لەدەست دەدات لەو لایەی كە تووشی حاڵەتەكە بوە و بۆ چەندین پلە پۆلین كراوە بە پێی توندی تووش بوون بە حاڵەتەكە .