سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیاری تەلارسازی بەدواداچوون بۆ مەشقی فێرخوازانى لە شوێنى کار دەکات
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (٢٣/١١/٢٠٢٥)، سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (لانە شەهاب ئەحمەد)، سەردانێکی هەڵسەنگاندنی ئەنجام دا بۆ بەدواداچوونی ئەدای فێرخوازى قۆناغی پێنجەم (پەیوەند فازڵ محەمەد)، کە مەشقەکەى لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە (Spanish Village 2) تەواو کردووە.
لە میانەی سەردانەکەیدا، (ڕێکار زکری عیسا)، سەرپەرشتیاری فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆژەکە، ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر پراکتیزە تەلارسازییە پەیڕەوکراوەکان لە پڕۆژەکەدا خستەڕوو، بەتایبەت هەڵبژاردنی کەرەستەکان، زنجیرەی پرۆسەکانی بیناسازی و بڕیارە دیزاینییەکان کە هاوسەنگی لە نێوان فەنکشن، جوانکاری و بەردەوامیدا دروست دەکەن، هاوکات بە گرنگیەوەباسى لە شارەزایی و ئاستى لێهاتووى فێرخوازەکەى زانکۆى جیهان-هەولێرى لە شوێنی کار کرد.
ساڵانە فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى بۆ ماوەیەک بە چاودێرى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى دابەشى سەر پرۆژە جۆراوجۆرەکان دەبەن و پراکتیزەى شارەزایی و لێهاتووییەکانیان لە ژینگەى کارکردن دەکەن.





