سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکى زانستی بۆ فێرخوازان ڕێکخست
لە درێژەی چالاکییەکانی بەشی بایۆمیدیکاڵ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٨/٢/٢٠٢٤)، بەسەرپەرشتی (مامۆستایى یاریدەدەر، هەردی شوکر)، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەم بەڕێوەبرد.
لە میانەى گەشتە زانستیەکەیاندا بۆ بانکى خۆێن لە هەولێر، فێرخوازان بە شێوازی پراکتیکی فێری جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی خوێن و، چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی تاقیگەی پزیشکی لە بانکى خوێن بوون، پاشان هەڵمەتێکى خوێن بەخشینیان بەڕێوەبرد و، هەریەکێک لە فێرخوازان بوتڵێک خوێنیان پێشکەش بەو کەسانە کرد، کە پێوستیانە بەخوێنە.
ڕێکخستنى ئەو جۆرە چالاکیانە بۆ نەخۆشخانە و زانکۆ و تاقیگە پزیشکییەکان بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونى فێرخوازانە بە ژینگە جیاوازەکانى کارکردن.