سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر جەژنی قوربان لە هەمووان پیرۆز دەکات
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، پیرۆزبایینامەیەک ئاڕاستەی مامۆستایان و فێرخوازان و فەرمانبەرانی زانکۆ و موسڵمان دەکات؛ کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوى خوداى گەورە و میهرەبان
بەناوی خۆم و گشت ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی جیهان-هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی لە رێبوارانی ماڵی خودا “حاجیان” دەكەین، لەخوای گهوره داواكارین عیبادەت و ئهنجامدانی فهریزهی حهجی ئهمساڵیان قبوڵ بكات. هاوکات پیرۆزبایی ئەم جەژنە ئاڕاستەی یەکە یەکەی مامۆستا بەڕێزەکان و فێرخوازە خۆشەویستەکان و فەرمانبەرە دڵسۆزەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر دەکەین، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختی و ئاسوودەییتان و هەردەم کەیف خۆش بن.
جەژنی قوربانى پیرۆز، کە بە جەژنی خێر و خۆشی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی و قوڵکردنەوەى گیانى هاوکارى و پێکەوەیی ناسراوە، هیوادارین ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی هەمووان، لە هەمان کاتدا داوا لە مامۆستایان و فێرخوازان دەکەم کۆششى بەردەوام بکەن بۆ ئەوەى زانکۆکەمان هەمیشە خەرمانى پڕ بەرهەمی زانستی بێت و، رۆڵمان لە خزمەتکردن و چارەسەکردنى پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگە و تەواوی کایەکانی ژیان هەبێت.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
2023/6/27