شاندێکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە گەشتێکی ڕۆشنبیری سەردانی شەقامی ئەلموتەنەبی لە بەغداد دەکەن
ڕۆژى هەینی ڕێکەوتى ٧/٢/٢٠٢٥ شاندێکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرۆکایەتى مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر قاسم ئاغا سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن و، مامۆستاى یاریدەدەر عومەر حەسەن فەهمى مامۆستاى بەش و، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە؛ سەردانێکی مەیدانیان بۆ شەقامی ئەلموتەنەبی، دڵی ڕۆشنبیری و ئەدەبى لە شارى بەغدادی پایتەخت ئەنجامدا.
شاندەکە لە میانەى سەردانەکەیاند، بەشەقامە دێرینەکەى ئەلموتەنەبی گوزرەیان کرد، کە بە یەکێک لە ناوەندە ڕۆشنبیری و مێژووییە دیارەکانی عێراق دادەنرێت، شاندەکە لە کتێبخانە جۆراوجۆرەکانیان ڕوانى و، چاودێری کارلێکی سەردانکەرانیان کرد لەگەڵ ئەو ڕووداوە ئەدەبیانەی کە شەقامەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی ڕودەدەن، هاوکات لەگەڵ خاوەن کتێبخانەکان و ڕۆشنبیران باسیان لە ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لە بوارەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بەتایبەت لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە نێودەوڵەتییەکان و میدیای ڕۆشنبیری کرد. هاوکا فێرخوازان ئاشناى میراتی دەوڵەمەندی کەلتووری عێراق کران.
شەقامی ئەلموتەنەبی نوێنەرایەتی نموونەیەکى زیندوو لە بوارى میدیا و ڕۆشنبیری دەکات، شایەنی ئەوەیە لە ڕێگەی پڕۆژەی فێرخوازی داهێنەرەوە بەڵگەدار بکرێت و تیشک بخرێتە سەر شەقامی ئەلموتەنەبی هەموو هەینییەک ژمارەیەکى بەرفراوانی نووسەران و میدیاکاران و خوێنەران و روناکبیران سەردانى دەکەن و، بەشدارى لە چالاکیە فیکرییەکان و پیشانگەی کتێب دەکەن.