فیرخوازانی پەروەردەی گشتی سەردانی پەیمانگەی (ماکۆس)یان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٠/٥/٢٠٢٣) بەشی پەروەردەی گشتی بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژان عەلی خدر و مامۆستای یاریدەدەر ڕۆژڤین عدنان سەردانێکی زانستی بۆ پۆلێک لە فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشەکە بۆ پەیمانگەی (ماکۆس) بۆ فێربونى زمان ڕێکخست.
مامۆستایان و فێرخوازان لە پەیمانگەکەدا بەگەرمى لەلایەن ئاوا جەواد عبدلقادر بەڕێوەبەری پەیمانگەى ماکۆس لە شارى هەولێر پێشوازییان لێکرا، لە میانەى دانیشتنێکدا پوختەیەکی لەبارەى پەیمانگەکە و ڕیگە جیوازەکانی فێربونی زمانی ئینگلیزی کە لە پەیمانگەکەیان بەکار دەهێنرێن پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
دواتر مامۆستا جەمیلە عبدلواجد ئەحمەد سیمینارێکی لەبارەى گرنگی و ئامانج لە فێربوونی زماندا پێشکەش کرد و تیایدا بەوردى باسى لەلایەنە گرنگەکانى زمان کرد بەتایبەت زمانى ئینگلیزى، کە لەم سەردەمەدا پێگەیەکى دیارى لە بوارى زانست و بازرگانى و ئابورى و فێربوون هەیە.
لە کۆتاییدا مامۆستایانی سەرپەرشتیار سوپاسی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی پەیمانگەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە، سەردانەکەش بووە وێستگەیەکى تر بۆ ئاشناکردنی فێرخوازان بە ڕێباز و ڕێگەی نوێ لە فێربوونی زمان و تەیارکردنیان بە کارامەیی و زانیاری پێویست بۆ سەرکەوتن لە هێزی کاردا.