
فێرخوازان بەڕێگەى جیاواز دانەوێڵە بەرهەم دەهێنن
بۆ ڕاهێنان و فێربوونى فێرخوازان لەسەر چۆنیەتى بەرهەمهێنانى دانەوێڵە بەڕێگەى جیاواز، بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست.
لە میانەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان ئاشنایى چۆنیەتى ئامادەکردنی بەرهەمی جیاوازی دانەوێڵە بەڕێگەی جیاواز کران، ئامانج لە ڕێکخستنى ئەو چالاکیە ئاشناکردنی فێرخوازنە بەکاریگەری کوڵاندن لەسەر بەهای خۆراکی دانەوێڵەکان بەتایبەت (برنج، ساوار، مەکەڕۆنى)، هەر لە میانەى چالاکیەکەدا باس لە کاریگەرى ڕێگەجیاوازەکانى کوڵاندن و ماوەى کوڵاندن لەسەر بەها خۆراکییەکان کرا، بەتایبەت ڤیتامینەکان و ئاسن و ڕەگەز خۆراکیە سەرەکییەکان، بۆ ئەوەش باشترین ڕێگەى تەندروست ئاشنایى فێرخوازان کرا.
چۆنیەتی ئامادەکرنی بەرهەمەکانی دانەوێڵە بەشیوەیەکی جیاواز و تەندروست بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشى شەکرەیان هەیە، لەگەڵ خوازیارانی دابەزاندنى کێش ئامانجێکى دیکەى ڕێکخستنى ئەو چالاکیە زانستیە بوو.
چالاکییەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و، فێربوونى ئەزمونێکى نوێ بۆ بەرهەمهێنانى دانەوێڵە بەڕێگەى جیاواز لە چوارچێوەى پسپۆڕییەکەیاندا.