فێرخوازان شیکردنەوەى بۆ کاریگەرى پیسبوونى ژینگە لەسەر مرۆڤ دەکەن
بۆ پراکتیزەکردنى وانە تیورییەکان و، بەئامانجى زانینى کاریگەرى پیسبوونى ژینگە لەسەر ژیانى مرۆڤ، لە بەشى شیکارى کیمیاى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى مەیدانى بەڕێوەچوو.
لە میانەى چالاکیەکەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە رێکەوتى (٢/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (بان عبدالاله محمد)، بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە باخچەکانى کەمپى زانکۆ کۆمەڵێک نمونەیان بۆ شیکردنەوە وەرگرت.
بۆ ئەو مەبەستە لە تاقیگە شیکردنەوەیان بۆ هۆکارەکانى پیسبونى هەوا و کاریگەری لەسەر ڕووەکەکان ئەنجامدا، بەو هۆیەشەوە گەیشتنە ئەنجامێک کە کاریگەریی ئەو پیسبوونە ڕەنگدانەوەى لەسەر ژیانى مرۆڤ دەبێ بەتایبەت لەسەر سیستمی هەناسەدان و سییەکان، دواجار کاریگەرى لەسەر دڵ و گورچیلەى مرۆڤ دروست دەکەن، ئەشێ ئەوانەش ببێتە هۆى لاوازبوونى تواناى بینین.