فێرخوازانى بایۆمیدکاڵ سیمپۆزیۆمێکیان ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (19.9.2022) لە هۆڵى (VIP) لە کەمپى زانکۆ، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستیان ڕێکخست.
لەو چالاکیە زانستیەدا، کە تایبەت کرابوو بە بابەتی فشاری دەروونی لەسەر تاک فێرخوازان میواندارى کۆمەڵێک پزیشکى پسپۆڕیان کرد، لە میانەى بەڕێوەچوونى سیمپۆزیۆمەکەدا، کە بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، هەریەک لەو پسپۆڕ و شارەزایانە لە گۆشەنیگاى جیاوە خوێندنەوەى زانستیان بۆ بابەتەکە کرد و، تیشکیان لایەنە جیاکانى تەندروستی دەروونی و، چۆنیەتی چارەسەرکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی دەروونی تاکەکان.
ڕێکخستنى ئەم چالاکیە لە چوارچێوەى پشتیوانیە بەردەوامەکانى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان ـ هەولێر دێ بۆ هاندانى فێرخوازان تا چالاکى زانستى جۆراوجۆر بەپێى پسپۆڕییەکانیان ئەنجام بدەن و خزمەت بەڕەوتى زانست و بەرزکردنەوەى ئاستى مەعریفى بکەن.