فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەشێوەیەکى مەیدانى نەخۆشخانەکان بەسەر دەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى دووەم ڕێکخست.
لە میانەى ئەو گەشتەدا، کە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (١٣/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر سیروان ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە شارى هەولێر نەخۆشخانەى پاریان بەسەرکردەوە.
فێرخوازان لەلایەن خاتوو بنار هەوار ڕەحمان یەکێک لە ستافى نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا، دواتر هاوڕێیەتیکردن بۆ نیشاندانى تاقیگەکانى نەخۆشخانە بەفێرخوازان بەتایبەت تاقیگەکانى نەخۆشیەکانى خوێن و دەستنیشانکردنی هۆرمۆنەکان و تاقیگەی میکرۆبیۆلۆجی.
گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ تا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى تەکنیک و چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەو ئامێرانە ببن، کە لە بوارە جیاکانى پزیشکیدا بەکار دەهێنرێن، بەتایبەتی تاقیگەکانی میکرۆبیۆلۆجی بۆ دەستنیشانکردنی کێشەی نەخۆشەکان چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ چەندین نمونەی جیاواز جیاواز لە نەخۆشیەکان.