فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى سەردانى پارکى سامى عبدالرحمان دەکەن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوونى فێرخوازان بەلایەنى ئەندازەیی، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى بۆ پارکى سامى عبدالرحمان لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٨/٩/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى بەشى دیزاینى پارکى سامى عبدالرحمانیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەدا، فێرخوازان ئاشناى دیزانینى پڕۆژەکە و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کران، فێرخوازانیش خۆشحاڵى خۆیان بەو جۆرە سەردانانە پیشاندا و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە ئەم جۆرە سەردانانە کارئاسانى تەواویان بۆ داهاتوى کاریان بۆ دەکات.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵ وانە تیورییەکان و دابینکردنى ستافى زانستى بەتوانا، کارى بەردەوام دەکات بۆ ڕێکخستنى سەردانى مەیدانى و گەشتى زانستى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکانى بەشەکانى، ڕێکخستنى ئەم سەردانە مەیدانیەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.