فێرخوازانى بەشى بەشى تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی راهێنان لەسەر ئامێرى تیشکی ئێکس (X-Ray) دەکەن
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٨/١٠/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی راهێنان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ناڤید عەبدولکەریمی سەردانى نەخۆشخانەى نێودەوڵەتى هەولێریان کرد.
فێرخوازانى بەشى تەکنیکی وێنەگرتنی تیشکی راهێنان دواى ئەوەى لەلایەن گوڵاڵە عەبدولواحید لە بەشی تیشکی نەخۆشخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە بەشى تیشک نەخۆشخانەکە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەسەر چۆنیەتی کارکردنی ئامێری تیشکی ئێکس (X-Ray) پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هاوکات بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانى بەفێرخوازان کرد لەسەر شێوازەکانی جێگیرکردنی نەخۆش لە پێش وێنەگرتن بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی وێنەی ورد و ڕوون، لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەدا فێرخوازان لەلایەن کارمەندى بەشى تیشک بە شێوەیەکی کرداری کاریان لەسەر حاڵەتە ڕاستەقینەکان لەناو بەشی تیشکدا کرد و، بەشدار بوون لە ئامادەکردنی نەخۆشەکان بۆ وێنەگرتن و جێبەجێکردنی هەنگاوە کردارییەکان.
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا، مامۆستای یاریدەدەر ناڤید عەبدولکەریمی دەستخۆشى لە گوڵاڵە عەبدولواحید کرد بۆ پێشوازیکردن و یارمەتیدانى فێرخوازان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانیارییەکانیان لەبارەى کاروبارەکانى تیشکدا و ئامادەکردنى چارەخواز بۆ دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان.