فێرخوازانى بەشى تەکنیکى ددان سەردانی تاقیگەی ماستەرپیس دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی تەکنیکى ددان لە کۆلێژى زانستە کردارییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر یەکەمین گەشتێکی زانستی پەروەردەیی بۆ فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بۆ تاقیگەی بەناوبانگی ماستەرپیس لە شارى هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى ئەو گەشتە زانستیەدا، کە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر نینۆس پۆلس فیلیپ و مامۆستا حەسەن فایز عەبدوڵڵا و مامۆستای یاریدەدەر مەحمود عەبدوڵڵا ئەحمەد سەرپەرشتی دەکران، لەلایەن سامر عەبدۆ بەڕێوەبەرى تاقیگەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى مامۆستایان و فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى تاقیگەکە، لە میانەی گەشتە زانستیەکەیان لەناو بەشە جیاوازەکانی تاقیگەدا کرد، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى ڕەوتی کار و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرەکان و ڕێکخستنی کارەکانیان و چۆنیەتی دروستکردنی ددان کران. هەروەها تیمی تاقیگەکە نەشتەرگەرییە ڕوونکردنەوەی وردیان سەبارەت بە سەرەتاکانی کارکردن لە بواری تەکنیکى ددان پێشکەش کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى گەشتە زانستیەکەیاندا، فێرخوازان بەشدارییان لە سیمینارەکاندا کرد، کە لەلایەن تیمی تاقیگەى ماستەرپیس ڕێکخرابوو، لەو سمینارەدا باس لە ئەرکە سەرەکییەکانی پسپۆڕییەکەیان کرا لەوانە (بریتین لە (تاج، پرد، ددانی درووست، ئامێری ڕاستکردنەوەی ددان و، چاندنی ددان). بەو هۆیەوە فێرخوازان زانیارى پێویستیان لەبارەى بەرپرسیارێتیەکانی داهاتوویان و پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی لە ژینگەی تاقیگەدا بەدەستهێنا.