فێرخوازانى بەشى تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى، ئامێرێکى ڕیسایکلکردنی داهێنەرانە بۆ پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی بەردەوام دروست دەکەن
هاوکات لەگەڵ ڕێنمایی و ستراتیژى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پشتگیرکردن و پەرەپێدانى ئەو پڕۆژانەی کە بەشدارن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم و سێیەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر پڕۆژەیەکی پێشەنگیان لە بوارى ڕیسایکلکردن جێبەجێکرد.
پڕۆژەکە لەسەر بنەمای ئامانجی دوانزەهەمی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامە، کە جەخت لەسەر بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی بەرپرسیارانە دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان بەسوود وەرگرتن لە ئەزمونى وڵاتان؛ ئامێرێکى تایبەت بە ڕیسایکلکردنیان دیزاین و جێبەجێکرد، ئەوەش بە بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەستەکانی ناوخۆ، بەبێ ئەوەی پشت بە بەرهەمە ئامادەکراوەکان ببەستن، پڕۆژەکە لە ڕووی ئەکادیمییەوە لەلایەن دکتۆر ڕیم جاراڵڵا سەرپەرشتی کرا، وەک پاڵپشتیەک لە بیرۆکەی داهێنەرانەى فێرخوازان، بەتایبەت ئەوانەى بەشدارن لە بەهێزکردن و بڵاوکردنەوەى کەلتوری هۆشیاری ژینگەیی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لەنێو فێرخوازاندا.
ئەم دەستپێشخەرییە فێرخوازان ڕەنگدانەوەی ستراتیژى زانکۆی جیهان-هەولێرە بۆ جێبەجێکردنی ستانداردە جیهانییەکان و، پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار، کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکانی هەبێت بە شێوازی داهێنەرانە.