
فێرخوازانى بەشى نیوترشن ڕێژەى شەکر لە نانى بەیانى دیارى دەکەن
بۆ پراکتیزەکردنى وانە تیۆرییەکان، فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لەبەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس چالاکیەکى زانستییان بۆ ڕێکخرا.
لە میانەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازان ڕێژەی شەکر لە نانی بەیانی (Glycemic index) بۆ چەند ژەمێکى جیاوازی نانی بەیانیان ئەنجامدا.
لە میانەی چالاکیەکەیاندا، ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە کاریگەری ڕێژەی شەکری خۆراک لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ پێشکەش بەفێرخوازان کرا، لەهەمانکاتدا ئەو هۆکارانەشیان بۆ ڕوونکرایەوە، کە دەبنە هۆی زیادکردنی ڕێژەی شەکری خۆراک بەتایبەت لە خواردنى نانى بەیانیاندا.