فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانى کۆمپانیاى داس بۆ بەرهەمەکانى گەنم دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان کرد بۆ کۆمپانیای داس بۆ بەرهەمەکانی گەنم لە شارى هەولێر کرد.
سەردانەکەى فێرخوازان، لەلایەن ( مامۆستاى ساریدەدەر هودا صدیق) سەرپەرشتی کرا، بە گەیشتنیان لەلایەن الآنسة إيناز عبد الله، سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکە، لە میانەى بەسەرکردنەوەکەیاندا، فێرخوازان بەوردى ئاشناى قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی و ستانداردە تەندروستییەکانی بوارى پیشەسازیی کران. لەو چوارچێوەیەدا وەک ئەوەى سەرپەرشتیاران باسیان لێوەکرد لە کارگەکەدا قۆناغەکانى بەرهەمهێنان سەرەتا لە هەڵبژاردن و پاککردنەوەی کەرەستەی خاوەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە قۆناغى بەرهەمهێنان و بە پاکەتکردن و دابەشکردن. هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى قۆناغەکانى بەرهەمهێناندا فێرخوازان دەرفەتیان هەبوو سەردانی تاقیگەی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی بکەن، لەوێ فێری ڕێکارەکانی سەلامەتی خۆراک و ستانداردەکانی پاکوخاوێنی و شێوازەکانی خۆپاراستن لە پیسبوون بوون. هەروەها پسپۆڕانی کۆمپانیاکە ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ستانداردی بەهێزى کوالیتی بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەکاربەر و پاراستنی ئاستێکی بەرزی کوالیتی لە بەرهەمەکاندا پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشدارییان لە دیدارێکى تایبەت لەگەڵ پسپۆڕانی کۆمپانیاکە کرد، کە تێیدا پرسیار و سەرەنجەکانیان سەبارەت بە تەکنیکەکانی پرۆسێسکردنی گەنم، یاساکانی ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی خۆراک و، ئاڵنگارییەککانى بەردەم ئەم پیشەسازییە ئاڵوگۆڕى کرد.